








مریشكی مه‌حشی:
پێداویستیه‌كان:
2 كیلۆ مریشك
½ كهوچككی بچوك زه‌رده‌چه‌وه
1 كه‌وچكی بچوك خوێ
1 كه‌وچكی بچوك دارچین
½ كه‌وچكی بچوك هێلی كوتراو
½ كه‌وچكی بچوك به‌هاراتی تێكه‌ڵه
1 كه‌وچكی بچوك كیزبهره
حه‌شو:
2 كوپ برنجی ده‌نك ورد
2 كه‌وچكی گه‌وره زه‌یت
3- 4 پارچه سیقه‌تۆره مریشك / له‌تكراو
1 دانه‌ی گه‌وره پیازی چنراو
1 كه‌وچكی گه‌وره به‌هاراتی تێكه‌ڵه
1 كه‌وچكی بچوك دارچین
1 كه‌وچكی بچوك خوێ
¼ كه‌وچكی بچوك ئاڵه‌تی ره‌ش
1 كوپ به‌زالیا
½ كوپ سنه‌وبه‌ری سوركراوه
شێوازی دروستكردنی:
1- مریشكه‌كه پاك بپۆرهوه، پاشان ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وشك بكه‌ره‌وه و دایبنێ.
2- زهدهچهوه له‌گه‌ڵ خوێ ، دارچین، هێل، به‌هارات و كیزبهرهكه له‌ناو قاپێكدا تێكه‌ڵ بكه، پاشان بڵاوی بكه‌ره‌وه به‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی مریشكه‌كه‌دا، پاشان بیكه‌ره ناو ساردكه‌ره‌وه"سه‌لاجه" تاوه‌كو برنجه‌كه ده‌شۆیته‌وه و ئاماده‌ی ده‌كه‌یت.
3- شێوازی دروستكردنی حهشوو: برنجه‌كه بشۆره‌وه و له‌ناو خوێ و ئاوی شله‌تێندا بۆ ماوه‌ی 15 خولهك بخوسێنه.
4- له‌ناو مه‌نجه‌لێكدا رۆنی زه‌یته‌كه گه‌رم بكه، پاشان سیقه‌تۆره‌ی مریشكه‌كه سور بكه‌ره‌وه و دواتر پیازه‌كه‌ش تێبكه تاوه‌كو ئه‌ویش سور ده‌بێته‌وه.
5- برنجه‌كه بپاڵێوه و بیكه‌ره ناو سیقه‌تۆره سوركراوهكه، هه‌روه‌ها به‌هارات و دارچین وخوێ ئاڵهتهكهش تێبكه و بهكوگیر تێكی بده تاوه‌كو برنجه‌كه به‌ته‌واوه‌تی تێكه‌ڵ به‌هاراته‌كه ده‌بێت.
6- 2 كوپ ئاو بكه‌ره ناو برنجه‌كه‌وه و له‌سه‌ر ئاگرێكی به‌هێز بكولێنه، پاشان سه‌ری مهنجهلهكه دابپۆشه و ئاگره‌كه كز بكه تاوه‌كو ئاوه‌كه هه‌ڵده‌چێت ، مه‌هێڵه برنجه‌كه به‌ته‌واوی پێبگات به‌زالیا و سنهوبهرهكهی تێبكه و دایبگره تاوه‌كو سارد ده‌بێته‌وه .
7- فرنه‌كه به‌پله‌ی گه‌رمی 180 پله‌ی گه‌رم بكه‌و 2 كیس فڕن ئاماده بكه،
8- مریشكه‌كه پڕ بكه لهحهشوی برنجه‌كه و به‌ده‌زوو بیدوره بۆ ئه‌وه‌ی برنجه‌كه مهیهته ده‌ره‌وه .
9- ههرمریشكێك له‌ناو كیسێكدا دابنێ پاشا بیخه ناو فرنه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی 30 تا 40 خولهك بیبرژێنه.
10- مریشكه‌كه به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته پێشكه‌ش بكه.
سه‌رچاوه: ژیندۆست